جنڕاڵ موشه‌ره‌ف هندستانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه هیچ نه‌رمییه‌كی نیشان نه‌داوه سه‌باره‌ت به گۆڕینی خه‌تی كۆنترۆڵی له‌شكری له ناوچه‌ی كشمیر - 2004-11-19

سه‌رۆكی پاكستان به‌ڕێز موشه‌ره‌ف گوتی ئه‌و زۆر خۆشحاڵ نییه به‌و ئاماژه‌ نوێیه‌ی له‌لایه‌ن هندستانه‌وه كراوه له‌سه‌ر هه‌وڵی هه‌ردوو ووڵات بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كشمیر. له‌ ووتوێژێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فرانس نیوز جنڕاڵ موشه‌ره‌ف هندستانی تاوانبار كرد به‌وه‌ی كه هیچ نه‌رمییه‌كی نیشان نه‌داوه. ووته‌كانی به‌ڕێز موشه‌ره‌ف له ده‌مێكدا هات كه سه‌رۆك وه‌زیرانی هندستان مان موهه‌ن سنگ هوشداری دا كه هندستان پێشوازی ناكات له جارێكی تر گۆڕینی خه‌تی كۆنترۆڵی له‌شكری كه ئه‌و ناوچه كێشه له‌سه‌ری جیا ده‌كاته‌وه.