سه‌رۆك وەزیرانی هه‌نگاریا دەڵێت ووڵاته‌كه‌ی بیر له ناردنی سه‌ربازی شهڕنهكهری زیاتر بۆ عێراق دەكاته‌وە وەك به‌شێك له هه‌وڵه‌كانی ڕێكخراوی ناتۆ بۆ یارمه‌تیدان له مه‌شق و ڕاهێنان پێكردن به هێزەكانی ئاسایشی ووڵات.
سه‌رۆك وەزیر له ماوەی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆی هه‌نگاریدا ئه‌م تێبینیانه‌ی دابوو.
كاربه‌دەستانی ڕێكخراوی ناتۆش دەڵێن هاوپه‌یمانانی خۆرئاوایی پلانیان داناوە كه ساڵانه 1000 ئه‌فسه‌ری عێراقی مه‌شق و ڕاهێنانیان پێبكرێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابوردوشدا، په‌رله‌مانی هه‌نگاری پێشنیارێكی حكومه‌تی ڕەت كردبۆوە كه تیایدا داوای درێژە پێدانی مانه‌وەی 300 سه‌ربازی شهڕنهكهریان له عێراق كردبوو دوای ئه‌وەی هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی یه‌كی داهاتودا به‌ڕێوە دەچێت.