وەزیری به‌رگری پۆڵه‌ندا دەڵێت ووڵاته‌كه‌ی هێزە سه‌ربازییه‌كه‌ی له عێراق ناكشێتهوە، ئه‌م ڕاگه‌یاندنه‌ش دوا به دوای داواكانی ڕێكخراوێكی میلیشیایی هات كه ژنێكی پۆڵه‌ندییان له عێراق ڕفاندووە.
كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌لجه‌زیرە فلیمێكی ڤیدیۆیی ژنه ڕفێنراوەكهیان بڵاوكردۆته‌وە و له زاری ئه‌و ڕیكخراوە میلیشیاییهوە كه پێشتر نه ناسراوەوە به ناوی هێزی فهندەمینتاڵی ئه‌بو به‌كر ئهلسهدیقهوە دەڵێت ئه‌و ژنه ڕفێنراوە له‌گه‌ڵ هێزە سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كاردەكات و گوتویانه ته‌نها ئه‌گه‌ر هێزە سه‌ربازییه‌كه‌ی پۆڵه‌ندا له عێراق كشایه‌وە و زیندان كراوەكانیش له عێراق ئازاد كران ئه‌وجا ئه‌م بهردەدرێت.
وەزارەتی ناوخۆی عێراقیش ناوی ئه‌و ژنه‌یان بڵاوكردۆته‌وە، به‌ڵام دەمێكه دانیشتووی عێراقه و ڕەگه‌زنامه‌ی عێراقیشی هه‌یه.