سه‌رۆك وەزیرانی عێراقی ئه‌یاد عه‌للاوی له كۆشكی سپی له گه‌ڵ سه‌رۆك بوش دا ووتوێژیان ئه‌نجامدا، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وەی له كۆنگرسی ئه‌مه‌ریكی ووتارێكی خوێندەوە و پێی گوتن هه‌وڵه‌كان بۆ جێگیر كردنی بارودۆخی له عێراق و گه‌ڕانه‌وەی دیموكراسی بۆ ووڵاته‌كه سه‌ر دەكه‌وێت.
به‌ڕێز عه‌للاوی له ماوەی ووتارەكه‌یدا به‌ڵێنی دا به‌وەی كه هه‌ڵبژاردنه‌كان له مانگی یه‌كی داهاتودا له كاتی خۆیدا و بێ دواخستن ئه‌نجام دەدرێت و به گژی ئه‌و یاخیبوانه‌ش دەچنه‌وە كه له كوشتنی سه‌دان كه‌س به‌ر پرسن.
هه‌روەها سوپاسی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مه‌ریكای كرد كه‌وا سه‌دام حوسه‌ینیان له‌سه‌ر دەسه‌ڵات لابرد و گوتی ئازارەكان و قوربانیه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بێ سوود نه‌بوون.
به‌ڕێز بوش و به‌ڕیز عه‌للاوی پاش ووتوێژەكانیان له كوشكی سپی كۆنفراسێكی ڕۆژنامه‌وانیان به‌ست و وەڵامی پرسیاری په‌یامنێرانیان دایه‌وە.
جێی باسه، كۆنگرس به گه‌رمیه‌وە پێشوازییان له به‌ڕێز عه‌للاوی گرت، به‌ڵام هه‌ندێ له یاسا دانه‌ران یاخود ئه‌ندامانی كۆنگرس له‌وانه ئه‌ندامانی پارتی كۆمارییه‌كانی سه‌ر به سه‌رۆك بوش بانگه‌شه‌ی گۆڕانكارییان له چۆنێتی كارەكانی ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا كرد.