واباوهر ده‌كرێت ئه‌و خراپكارانه‌ی كه حه‌وت كه‌سی بیانیان له عیراق به‌بارمته گرتووه دوامۆله تی كوشتنی یهكێكیانیان دواخستبێت، وه ووتوێژ به‌رده‌وامه بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان. راپۆرته هه‌واڵیه‌كان راده‌گه‌یه‌نن گروپێك كه ناوی له خۆی ناوه ئالای ره‌ش مۆله‌تی زیاتری داوه‌ته ئه‌و كۆمپانیایه‌ی بارمته‌كان كاری بۆ ده‌كه‌ن تاوه كو داواكاریه كانیان به جێ بهێنێت. گروپه‌كه سێ ووڵاتی هیندی و سێ كینی و میسریهكیان به‌بارمته گرتووه. هاوكات ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توری رایانگه‌یاند كه‌وا شۆفێرێكی ئۆتۆمبیلی بارهه‌لگری توركی، كه له رۆژی حه‌فده‌ی مانگی حه‌وت له عیراق رفێندرا، ئازادكراوه و گه‌راوه‌ته‌وه توركیا.