سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كان دڵ ساردی خۆیان سه‌باره‌ت به بڕیاره نوێیه‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووەكان ده‌ربڕیوه كه سه‌باره‌ت به دیاری كردنی سه‌روه‌ری عێراقه‌وه ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی كورده‌وه داوایان لێبكرێت ئه‌وا ده‌ست له پۆسته‌كانیان له حكومه‌تی كاتی عێراق دا ده‌كشێننه‌وه.
سیاسه‌تمه‌داره كورده‌كان جه‌ختیان له‌وه ده‌كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووەكان دان بنێت به ده‌ستوری كاتی عێراقدا كه فیدرالیزمی تیادا چه‌سپاوه‌و هه‌روه‌هاش دان به مافی خودموختاری كورده‌كاندا ده‌نێت. به‌ڵام بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كه دوێنێ سێ شه‌ممه به تێكڕای ده‌نگ په‌سه‌ند كرا مه‌سه‌له‌ی ده‌ستوری كاتی عێراقی پشت ڕاست نه‌كردبۆوه.
نیگه‌رانی كورده‌كانیش به‌رامبه‌ر به حكومه‌تی كاتی عێراق له ڕوانگه‌ی ئه‌و مه‌ترسیانه‌وه‌یه كه زۆرترایه‌تی شیعه ئاینزاكان دان به‌و ده‌ستوره كاتیه‌دا نه‌نێن.
هه‌ندی له ڕێبه‌رانی شیعه‌ئاینزاكان له‌وانه ئایه‌توڵلا عه‌لی سستانی ڕێبه‌ری باڵای شیعه‌كان ڕه‌تیان كردۆته‌وه دان به ده‌ستوری كاتی عێراق دا بنێن چونكه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی كردنی عێراقه‌وه داڕێژراوه كه ئه‌ندامه‌كانی ناوبراو له‌لایه‌ن ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكاوه ده‌ست نیشان كراوه.