له رۆژی پێنج شه‌ممه‌دا له نیۆرك وەزیری دەرەوەی عێراقی هوشیار زێباری داوای له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكان كردووە كه سه‌روەری ته‌واوەتی بۆ حكومههتی كاتی عێراقی بگه‌ڕێننه‌وە.
هه‌روەها به‌ڕێز زێباری داواشی كردووە كه به‌روارێك بۆ كشانه‌وبی سه‌ربازە بیانیه‌كان له ووڵاته‌كه دیاری بكه‌ن و چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه روون بكه‌نه‌وە.
له‌م بارەیه‌وە، په‌یامنێری دەنگی ئه‌مریكا بروسك تۆغان له بنكه‌ی سه‌رەكی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووەكانه‌وە ڕاپۆرتیكی بۆ ناردووین.