حكومه‌تی توركیا دەڵێت: ڕاگه‌یاندنی ڕێكخراوێكی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد بۆ كۆتایی پێهێنانی پێنج ساڵ ی ئاگر به‌ستی یه‌ك لایه‌نه به‌ڵگه‌یه‌كه كه ئه‌م ڕێكخراوە رێكخراوێكی چه‌كداری تیرۆرسته.
نامیق تان دەمڕاستی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه گوتویه‌تی دەبێت: ئه‌ندامانی كۆنگرەی گه‌ل خۆیان به دەسته‌وە بدەن و ڕووبه‌ڕووی دادگاییكردن ببنه‌وە و هه‌روەهاش ئیدانه‌ی ڕێكخراوەكه‌ی كرد به‌هۆی ئه‌وەی پێی دەڵێن مه‌ترسی بۆ سه‌ر یه‌كێتی و ئاسایشی توركیا هه‌یه.