چین چوار نمونه‌ی دیكه‌ی نه‌خۆشی سارسی ڕاپۆرت كردووه، به ئه‌م جوۆره ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا گومان هه‌یه تووشی ئه‌م نه‌خۆشییه بووبن ده‌بێته 6 كه‌س و ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌سدیق كراوه نه‌خۆشیه‌كه‌یان گرتوته‌وه ده‌گه‌ینێته2 كه‌س. هه‌موو ئه‌م كه‌یسانه كه ئه‌زمونگه‌ی لێكۆڵینه‌وه واته ئهنستوتۆی ڤایرۆسه‌كان له پكین تاقی كراوه‌نه‌وه. حكومه‌ت بڕیاری دا ئهزمونگهكه كه ڕۆژی شه‌ممه‌دا دابخرێ واتا كاتێك بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌ڕێوه ده‌چێ. وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی ده‌ڵێ بڵاوبونه‌وه‌كه له كاتێك ده‌ستی پێكردووه كه خوێندكارێكی ده‌رمانی له ئه‌نجامی كاركردن له دامه‌زراوه‌كه‌دا نه‌خۆشیه‌كه‌ی گرتووه.