ئه‌مڕۆ هه‌ینی میلیشیا عێراقیه‌كانی سه‌ر به یه‌كێ له پیاوه ئاینی شاری كه‌ربه‌لا شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یماناندا كردووه. ده‌مڕاستێكی هێزی سه‌ربازی فره نه‌ته‌وه‌یی كه پۆڵه‌ندا سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات گوتویه‌تی شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌كی كورت خایه‌ن له ناوجه‌رگه‌ی شاری كه‌ربه‌لادا ڕوویداوه.
ئه‌و میلیشیا عێراقیانه‌ی كه ئه‌م شه‌ڕه‌یان كردووه لایه‌نگرانی موقته‌دا ئه‌لسه‌درن كه له شاری نه‌جه‌ف خۆی شاردۆنهوه و شاری نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن هه‌زاران سه‌ربازی له‌شكری ئه‌مریكاوه چوار ده‌وری گیراوه.
له به‌غداش ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن له‌و شه‌ڕه‌دا كه ئه‌م مانگه بۆ كۆنترۆل كردنی شارۆچكه‌ی فه‌لوجه كرا بۆته مایه‌ی كوژرانی دووسه‌دو حه‌فتاو یه‌ك كه‌س و هه‌روه‌هاش برینداربوونی هه‌شت سه‌د كه‌سی تر واته له‌و ده‌مه‌وه‌ی له ڕۆژی پێنجی چواره‌وه مه‌رینزه‌كانی ووڵاته یهلگرتووهكانی ئه‌مریكا گه‌مارۆی فه‌لوجه‌یان داوه.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ناڕه‌زایی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سهندریكی به ئاڵا داپۆشراوه‌كانی ئه‌مریكا كه ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه‌ی تیادایه كه له عێراق كوژراون.
كاربه‌ده‌ستانی په‌نتاگۆن ده‌ڵێن دانی ئه‌و وێنانه به كه‌سێك و بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت هه‌ڵه بووه. وه ده‌ڵێن چیی دی له‌و وێنانه بڵاو ناكرێته‌وه.
په‌نتاگۆن ده‌ڵێت بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وێنانه‌ی قه‌ده‌غه‌كردووه به‌مه‌به‌ستی پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی كه‌س و كاری سه‌ربازه‌كان و هه‌روه‌ها حورمه‌ت گرتنی كوژراوه‌كان.