سه‌رۆكی ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومی ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران كراوه بێت سه‌باره‌ت به چالاكیه ناوكیه‌كانی ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت جیهان بڕوا به‌وه بكات ئێران مه‌به‌ستی ئاشتیانه‌ی هه‌یه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی له‌یت ئدشن ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن دا محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتویه‌تی ڕوونی و ئاشكرایی ده‌روازه‌ی قه‌ناعه‌ت پێكردنی پشكنه‌رانه كه ئێران به‌رنامه‌ی چه‌كی ناووكی نه شاردۆته‌وه.
به‌ڕێز ئه‌لبه‌رادعی گوتویه‌تی ئێران پێشكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی ووزه‌ی ئه‌تومیدا به‌ده‌ست هێناوه به‌ڵام ئاماژه‌ش به‌وه كردووه تاران چه‌ند به‌شێكی به‌رنامه ناوكیه‌كه‌ی بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی پانزه ساڵه ڕانه‌گه‌یاندوه.