هه‌ندێ له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی فهرمانڕەوایی عێراق دەڵێن دەستوری كاتی ووڵاته‌كه له ڕۆژی شه‌ممه‌دا كه بۆی كراوە به دوا مۆڵه‌ت ته‌واو نابێت
ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئاماژەیان بهوەكردووە كه ئه‌و كۆمیته‌یه‌ی خه‌ریكی داڕشتنی ئه‌م دەستورە كاتیهن هێشتا جیاوازییان له‌سه‌ر مه‌سه‌له سهرەكیهكان هه‌یه. لهوكێشانه كه كۆمیته‌ی ناوبراو ڕووبه‌ڕوی بۆته‌وە مه‌سه‌له‌ی ڕۆڵی ژنانه له عێراق و هه‌روەها چۆنێتی دانی ئۆتۆنۆمی به كوردەكان و بێ له‌مانه‌ش تا چ ئهندازەیهك شه‌ریعه‌ی ئیسلامی له عێراقدا جێبه‌جێ دەكرێت.
دوێنی پێنج شه‌ممه" كۆڵن پاوەڵ" ی وەزیری دەرەوەی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌ـریكا گوتویه‌تی هاوپه‌یمانان و ئه‌نجومه‌ی فهرمانڕەوایهتی كردنی عێراق نزیك بوونه‌ته‌وە له ته‌واوكردنی ئه‌و دەستورە كاتیه و له سی مانگی شه‌شدا كه دەسهڵات دەگوێزرێتهوە بۆ عێراقیه‌كان كاری پێدەكرێت . به‌ڵام به‌ڕێز پاوەڵ باسی له‌وە نه‌كردووە كه ڕۆژی شه‌ممه دوا مۆڵه‌ت بێت.