بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كۆفی ئانان له واشنتۆن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش و ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی باڵای تر كۆببێت بۆ باس كردن له مه‌سه‌له‌ی عێراق. بڕیاره به‌ڕێز ئانان پیش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش گفتوگۆ بكات له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆلن پاول پاشان له‌گه‌ل سه‌رۆك بوش و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی كۆندلیزا ڕایز دا كۆ ده‌بێته‌وه له كۆشكی سپی. وه هه‌ر له‌وێ به‌ڕێز ئانان نانی نیوه‌ڕۆ ده‌خوات. ئه‌مه‌ریكا هیوای وایه شاندی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كه چاوه‌ڕێ ده‌كرێت بچێت بۆ به‌غدا بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ عێراقیه‌كان كه له‌مانگی شه‌شدایه چاره‌سه‌ر بكات كه شیعه‌كان نیگه‌رانن له سه‌ر هه‌ندێ لایه‌ن.