پۆلیسی عێراقی دەڵێت: به‌هۆی ئه‌و ته‌قینه‌وەیه‌ی له‌شاری به‌عقوبه‌ی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت به‌لایه‌نی كه‌مه‌وە ده كه‌س بریندار بووە و باوەڕدەكرێت ئه‌و بۆمبه به ریمۆت كۆنترۆڵ تهقێنرابێتهوە.
ڕادەگهیهن كه ئه‌م ڕووداوە له دەمێكدا روویداوە كه ئۆتۆمبیلێكی هێزی به‌رگری مه‌دەنی عێراقی به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوە. هه‌روەها دەڵێن هه‌شت ئه‌فسه‌ری عێراقی له هێزی به‌رگری مه‌دەنی و دوو كه‌سی سیڤیلیش له‌نێو بریندارەكاندا بوون.
جێی باسه به‌عقوبه به‌شێكه له‌و ناوچه‌یه‌ی كه پێی دەگووترێت سێگۆشه‌ی سونیه‌كان و تیایدا یاخیبووان له‌و ناوچه‌یه‌دا زۆرتر هێرش دەكه‌نه سه‌ر هێزەكانی هاوپه‌یمانان و پۆلیسی عێراقی و هه‌روەهاش خه‌ڵكی سیڤڵ كه له‌گه‌ڵ دەسه‌ڵاتی به سه‌ركردایه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووەكانی ئه‌مریكا كاردەكه‌ن.