<!-- IMAGE -->
سیروان قه‌جۆ ڕوژنامه‌نووس و هاوولاتی کوردی سوریا له ههڤپـیڤینێـکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌ر له دوێنێ شه‌وه‌وه ئاماده‌کاریـیه‌کان بۆ داگیرسـاندنی ئاگری نه‌ورۆز به شێوه‌یه‌کی ئاشتیـیانه به‌رده‌وام بووه به‌ڵام ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ڕژێمی سوریا به‌رامبه‌ر به شایی و گۆڤه‌ندی مه‌ردووم ئه‌م ڕووداوه خوێناویـیه بووه که له‌سه‌ر ئه‌نجامدا 2 که‌س کوژراون و فه‌ره‌تر له 50 که‌سیش بریندار بوونه.
هه‌ر پاش گفتوگۆکه به چه‌ند کاتژمێرێـک سیروان قه‌جۆ په‌یوه‌ندی پـێوه کردینه‌وه و گوتی ژماره‌ی کوژراوه‌کان گه‌یشـتۆته 6 که‌س.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 4:53 خوله‌كه.