وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریکا ڕۆبه‌رت گه‌یتس له کابول گوتی هێزه‌کانی ئه‌فغانی و نێونه‌ته‌وه‌یی شه‌ڕی سه‌ختیان له‌به‌رده‌مدایه.
ڕۆژی دووشه‌ممه و له میانه‌ی لـێدوانیدا بۆ په‌یامنێران ده‌سـتخۆشی له هێزه‌کانی ناتۆ کرد بۆ ئه‌و سه‌رکه‌وتنانه‌ی له‌م دوایـیانه‌دا بهدهسـتیانهێناوه، له‌وانه ده‌سـتبه‌سه‌راگرتنی شـارۆچکه‌ی مارجه که له ژێر ده‌سه‌ڵاتی تاڵیبانه‌کاندا بوو. به‌ڵام کاتێـک پـرسـیاری لێـکرا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی مارجه و ده‌سـتگیرکردنی ئه‌م دوایـیه‌ی فه‌رمانده‌ی باڵای تاڵیبان له پاکسـتان کاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت به‌سه‌ر شه‌ڕی ئه‌فغانسـتاندا، گوتی نابێت به‌مانه زۆر گه‌شبین بین و ئاگاهی دا به‌وه‌ی ڕۆژانی سه‌خت له‌به‌رده‌مدایه.
به‌ڕێز گه‌یتس گوتیشی ڕه‌وشی ئه‌فغانسـتان هێشـتا مه‌ترسیداره، وه‌لێ وه‌سـتاوه له‌وه‌ی به‌ره‌و دواوه بگه‌ڕێته‌وه.