بومه‌له‌رزه‌یه‌کی زۆر به‌هێز به گوڕی 8.8 له‌سه‌ر پـێوه‌ری ڕێخته‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه له چیلی دا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 147 که‌سی کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆری باڵه‌خانه وێرانبوون و ئێسـتا مه‌ترسی ڕوودانی سوونامی هه‌یه له ناوچه‌کانی ده‌روبه‌ری ئۆقیانوسی پاسفیک.
سه‌رۆکی چیلی خانم میشێل باچلێت باری ڕوودانی کاره‌سـات له وڵاته‌که‌دا ڕاگه‌یاند، ده‌شڵێت تیمه‌کانی فریاگوزاری ڕه‌وانه‌ی سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که کراون.
<!-- IMAGE -->ئاژانسی چاودێری جیۆلۆجی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بومه‌له‌رزه‌که به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه کاتژمێر 3:34 به کاتی چیلی واته 6:34 به کاتی جیهانی له دوری 100 کیلۆمه‌تر له شـاری کۆنسهپسیۆن ڕوویدا. ئاژانسه‌که ده‌ڵێت به دوایدا چه‌ندین پاشه‌له‌رزه‌ی (aftershock) به‌هێز ڕوویانداوه که یه‌کێـکیان گوڕه‌که‌ی گه‌یشـتۆته 6.9 پله.
که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فیزیۆن چه‌ندین باڵه‌خانه‌ی داڕماو و زیان پـێکهوتووی پـیشـان داوه و هه‌روه‌ها چه‌ندین شه‌قام به‌هۆی داروپه‌ردوی شوێنه داڕماوه‌کان گیراون. به لایه‌نی که‌م پـردێـک له ده‌ره‌وه‌ی سانتیاگۆی پایته‌ختی چیلی تێـکشـکاوه و فڕۆکه‌خانه‌ی پایته‌ختیش داخراوه به‌هۆی ئه‌و زیانانه‌ی پـێـیگهیشـتووه.
هه‌روه‌ها ئاگاهی دراوه به هه‌موو وڵاتانی سه‌ر ئۆقیانوسی پاسیفیک، له‌وانه ڕووسیا که وریابن له ڕوودانی سوونامی.