هاوکاتی هه‌روا دێت و زیادبوونی فشـاره نێونه‌ته‌وه‌یییه‌کان له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران به هۆی به‌رنامه مشـتومڕ له‌سه‌ر ناوهکیـیهکهیهوه، ڕژێمی ئێرانی ڕوبه‌ڕووی قه‌یرانی سـیاسی ناوخۆیی وڵاته‌که‌ش بۆته‌وه.
هه‌ندێـک چاو‌دێر پـێـیانوایه ئه‌م قه‌یرانه ناوخۆیییه ڕه‌گوڕیشه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه و سه‌ره‌تاکانیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران. هاوکاتیش هه‌ندێـکی تریش له‌و بڕوایه‌دان فراوانبوونی که‌لێن و جیاوازیـیه‌کانی نێوان به‌ره‌ی ڕیفۆرمخوازان و کۆنه‌پارێزان فاکته‌ری سه‌ره‌کی ئاڵۆزی سـیاسی ناوخۆی ئێرانه و هه‌ڵـبژاردنه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئێرانیش هۆکاری ته‌قاندنه‌وه‌ی ئه‌م ناکۆکیـیانه بوون.
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز چ جۆره جیاوازیـیه‌کی له‌گه‌ڵ سـیاسه‌ته‌کانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌یی ڕژێمی ئێسـتای ئێران‌دا هه‌یه؟ ئه‌م ئۆپـۆزسـیۆنه ده‌توانێت چی بۆ گه‌لانی ئێران ده‌سته‌به‌ر بکات تا بـبێته خاڵی وه‌رچه‌رخان له ڕوانگه‌ی دیموکراسی و مافی مرۆڤ و ئازادیـیهکانهوه.
له ئێسـتادا ڕۆژئاوا بیر له سـزای نوێ ده‌کاته‌وه به‌سه‌ر ئێران‌دا به‌هۆی به‌رنامه ناوهکیـیهکهیهوه. ده‌بێت چ جۆره سـزایه‌ک بێت تا کاریگه‌ری بکاته سه‌ر ڕژێمه‌که‌ی ئێران؟ وه‌ک ڕۆبه‌رت گه‌یتس وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت سـزایه‌ک بێت جه‌فا و مه‌ینه‌تیـیه‌کانی گه‌لانی ئێران زیاتر نه‌کات.
که قسه له‌سه‌ر سـزای نوێی به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ده‌کرێت پـێویسـته مافی مرۆڤیش بـبێته بابه‌ت وه‌ک هه‌ردوو سیناتۆری ئه‌مه‌ریکایی جۆن مه‌کـکه‌ین و جۆ لیبرمان له بهرنووسهکهیاندا داوایان کردووه.
ئا له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌بێت ڕۆڵی ئۆپـۆزسـیۆنی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جی بێت و چۆن بتوانێت هه‌ماهه‌نگی بۆ ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری ئاڵوگۆڕیـیهکان له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بکات؟
ئه‌مه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح بهڕێوهیبرد و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانه‌کان بوون:
شه‌ریف بێهروز، نوێنه‌ری حزبی دیموکراتی کوردسـتانی ئێران له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا.
ئیدریس ئه‌حمه‌دی، نووسه‌ر و لێـکۆڵه‌ره‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 51:26 خوله‌كه.