دکتۆر نه‌جمه‌دین که‌ریم سه‌رۆکی لیسـتی هاوپه‌یمانێتی کوردسـتان له پارێزگای که‌رکوک له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ خه‌ڵـکی که‌رکوک ئه‌وه‌یه که ئێمه هاتووینه‌ته‌وه بۆ کوردسـتان و بۆ که‌رکوک به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌یه کهرکوکچێتی بکه‌ین. ده‌شڵێت کهرکوکچێتی مانای ئه‌وه‌یه گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک بۆ ناو کوردستان و پـێشـکه‌شـکردنی خزمه‌تگوزاریـیه له هه‌موو ڕووهکانیـیهوه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 3:52 خوله‌كه.