کاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن چه‌ند بۆمبێک له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که‌دا ته‌قیونه‌ته‌وه، به‌لایه‌نی که‌م 8 که‌سی کوشتووه و چه‌ندین که‌سی تریش برینداربوون.
کوشنده‌ترین هێرشی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له کاتێکدا بوو که یاخیبوان بۆمبیان له ماڵه‌کانی 4 پۆلیسی عێراقی له هه‌رێمی ئه‌نبار ته‌قانده‌وه. 7 که‌س کوژران له ناویاندا ئه‌ندامانی خێزانه‌کانی ئه‌و پۆلیسانه‌ش.
یه‌کێک له‌و ماڵانه‌ش ماڵی سه‌رکرده‌یه‌کی هێزه‌کانی دژه تیرۆر بوو. ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له زاری پۆلیسه‌وه ڕایگه‌یاندووه که ئه‌و ئه‌فسه‌ره بۆخۆشی به سه‌ختی بیرنداربووه.
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ پێجشه‌ممه بۆمبێک له شاری خانه‌قینی هه‌رێمی دیاله ته‌قیه‌وه و بوو به هۆی کوژرانی 1 که‌س.
شایانی باسه له پاش داگیرکردنی عێراق له ساڵی 2003 وه ملیتانه‌کانی ئه‌لقاعیده هه‌رێمی ئه‌نباریان وه‌کو بنکه‌ی خۆیان به‌کار ده‌هێنا. عه‌شیره‌ته سووننه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه له ساڵی 2006 دا دژ به ئه‌لقاعیده وه‌ستانه‌وه و یارمه‌تی هێزه‌کانی ئه‌مریکایان دا بۆ ده‌رکردنی ملیتانه‌کان له هه‌رێمه‌که‌دا. له‌و ده‌مه‌وه توندوتیژییه‌کان له هه‌رێمی ئه‌نبار به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مبۆته‌وه.