ڕۆژی یه‌کشه‌ممه هۆشـداریـیهکی ئاسایشی له ده‌ره‌وه‌ی نیویۆرک، به‌شێـک له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی نیوئارکی بۆ کاتێک داخست و ئه‌مه‌ش بووه مایه‌ی ناچارکردنی سه‌دان نه‌فه‌ر که بۆ جاری دووه‌م پشـکنینی ئاسایشیـیان بۆ بکرێت.
ده‌سه‌ڵاتداران هێشـتاش به دوای کابرایه‌ک ده‌گه‌ڕێن که به ڕێـگایه‌کی هه‌ڵه به ناو خاڵێـکی پشـکنینی چوونه ده‌ره‌وه ڕۆیشـتووه له فڕۆکه‌خانه‌که له نزیک کاتژمێری 5:20 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی.
به‌ڕێوه‌به‌راتی ئاسایشی هاتوچۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت هه‌موو نه‌فه‌ره‌کان زوویه‌کی ئه‌مڕۆ به‌یانی پشـکنینیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراو و هه‌موو فڕینه‌کانی هاتوچۆ له به‌شی C فڕۆکه‌خانه‌ی نیوئارک بۆ چه‌ند کاتژمێرێـک ڕاگیران تا ئه‌و کاته‌ی پـرۆسه‌ی پشـکنینه‌کان ته‌واوکران.
ئه‌و به‌شه‌ی فڕۆکه‌خانه‌که پشـکێنرا بۆ شـیانی که‌ره‌سـته‌ی مه‌ترسیدار به‌ر له‌وه‌ی نهفهرکان بچنه‌وه ناو فڕۆکه‌کان.