ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێـکی دیکه خۆپـیشـاندان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به حکومه‌تی ئێران له شـاره‌کانی ناو ئه‌و وڵاته سـازکرا، به‌ڵام ئه‌م جاره‌یان له ژێر ناونیشـانی ڕێزلێنان له ئایه‌توڵڵا مونته‌زه‌ری کۆچـکردوو.
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی ڕۆژنامه‌وان و شـاره‌زای کاروباری ئێران له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت دوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی له ئێران ئه‌وه بۆ جاری دووه‌مه گه‌لانی ئێران به گشـتی به دوای ههلێـکدا ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:38 خوله‌كه.