وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت 3 شـاخه‌وانی ئه‌مه‌ریکی که له ئێران گیراون پاش په‌ڕینه‌وه‌یان له سـنووری عێراقه‌وه دادگایی‌ده‌کرێن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ده‌می کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌وانی له تاران مه‌نوچه‌هر موتـته‌کی باسی ئه‌وه‌ی نه‌کرد که‌ی ئه‌و دادگایی‌کردنه ده‌سـتپـێـده‌کات. گوتی ئه‌مه‌ریکیـیه‌کان به ئامانجی که جێـگای گومانه هاتوونه‌ته ناو ئێرانه‌وه. ئێران ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی جاسوسی‌کردن گوناهبارکردووه.
ئه‌و سێ هاوڵاتیـیه ئه‌مه‌ریکایی‌یه له 31 ی مانگی حه‌وته‌وه گیراون سه‌باره‌ت به‌وه‌ی به ناقانونی چوونه‌ته ناو ئێرانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی که پـێده‌چێت له سـنووره‌که ون‌بووبن له‌و کاته‌ی که له باکوری عێراق خه‌ریکی گه‌شـتی شـاخه‌وانی بووبوون.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هێله‌ری کلنتن گوتی واشنتن له‌و بڕوایه‌دایه که هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک نیـیه که پاڵپـشـتی هیچ تۆمه‌تێـک دژی شـاخه‌وانه‌کان بکات.