پیرۆزبایی سه‌رۆک ئۆباما به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان

له به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌بۆنه‌ی رێوره‌سمی حه‌ج و جه‌ژنی قوربان سه‌رۆک باراک ئۆباما پیرۆزبایی له گشت موسڵمانانی جیهان ده‌کات.

هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رۆک ئۆباما به‌ڵێنی خۆی دوباره‌ کرده‌وه بۆ کارکردن و هاوکاری کردن له‌و بوارانه‌دا که له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی جیهاندان.

سه‌رۆک ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا که وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و خزمه‌ته‌ مرۆڤایه‌تیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ رێوره‌سمی حه‌جی ئه‌مسال هاوکاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عه‌ر‌ه‌بستانی سعودی کردوه‌ بۆ به‌رسنگ گرتنی ئه‌نفلۆنزایH1N1.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی پیرۆزبایی سه‌رۆک ئۆباما بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.‌