سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی به سه‌ردانێـک له ئه‌وروپایه و له‌وێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی کۆده‌بێته‌وه، له‌وانه سه‌رۆکی نه‌مسـا و خافێر سـۆلانا به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یی یه‌کێتی ئه‌وروپا.
دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتانی ئه‌وروپایی له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانیاندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌که‌نه‌وه که هه‌رێمی کوردسـتان به‌شێـکی گرنگی عێراقه و ده‌بێت کورد ڕۆڵی زیاتری له به‌غدادا هه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:44 خوله‌كه.