میدیای سه‌ر به ده‌وڵه‌تی ئێران ڕاده‌گه‌یه‌نێت که‌وا ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌سـتانی سـوپای پاسـدارانی ئێران به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی خۆکوژی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات کوژراون. له‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا که له ناو کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوان کاربه‌ده‌سـتانی سـوپای پاسـداران و ڕێبه‌ری عه‌شیره‌ته‌کانی ناوچه‌که‌دا ڕوویدا به لایه‌نی که‌م 29 که‌س کوژراون.
ئاژانسی دهنگوباسی کۆماری ئیسلامی IRNA ڕایگه‌یاند که‌وا هێرشبه‌رێـکی خۆکوژ بۆمبه‌کانی خۆی له ناو ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌قاندۆته‌وه.
میدیای ئێرانی ده‌شڵێت به لایه‌نی که‌م 5 فه‌رمانده‌ی گه‌وره‌ی سـوپای پاسـداران کوژراون، له نێویاندا ژه‌نه‌ڕاڵ نور عه‌لی شـوشـتاری جێـگری فه‌رمانده‌ی سـوپای پاسـداران و ڕه‌جه‌ب عه‌لی محه‌مه‌د زاده فه‌رمانده‌ی سـوپای پاسـداران له ناوچه‌که‌دا.
ورده‌کاری ئه‌م هێرشه هێشـتا ڕوون نه‌بۆته‌وه. که‌ناڵیTV Press ی ئێران ڕایگه‌یاند که‌وا دوو ته‌قینه‌وه‌ی جودا بووه، یه‌کێـکیان له ناو کۆبوونه‌وه‌که و ئه‌وی دیکه‌یان نزیـکی کاروانێـکی سـوپای پاســداران.
سـوپای پاسـداران وڵاتانی ڕۆژئاوا له‌و هێرشه به‌رپـرسیار ده‌کات.
تا ئێسـتا هیچ کۆمه‌ڵێـک به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه. هه‌رچه‌نده میدیای ئێران ده‌ڵێت کۆمه‌ڵێـکی چه‌کداری سـووننه به ناوی جوندوڵا له‌و هێرشه به‌رپـرسـیاره.
له ڕابردوودا ئێران ئه‌مه‌ریکای به پـشـتیوانیکردنی ئه‌و کۆمه‌ڵه خهتابارکردووه. ئه‌مه‌ریکاش ئه‌وه ڕه‌تده‌کات