باراک ئۆبامای سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت ئه‌و به هه‌واڵی ڕاگه‌یاندنی ئه‌و وه‌ک براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشـتی سه‌رسـام بووه و له هه‌مان کاتیشـدا مایه‌ی شـانازیـیهکی مه‌زنی بووه. ده‌شڵێت ئه‌و خه‌ڵاته‌که قبوڵ ده‌کات که وه‌ک بانگهوازێـکه بۆ هه‌موو وڵاتان تا به کرده‌وه ڕووبه‌ڕووی کۆسـپه هاوبهشـهکانی سه‌دی 21 یان بـبنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما که هێشـتا سـاڵێـکی له پـۆسـته‌که‌یدا ته‌واو نه‌کردووه، گوتیشی ئه‌و وه‌ها ناڕوانێته ئه‌و خه‌ڵاته که پـێزانینێـک بێت بۆ کار و هه‌وڵه‌کانی، به‌ڵـکو جه‌ختکردنه‌وه‌یه‌که له‌سه‌ر سه‌رکردایه‌تی ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌دیهێنانی خواست و هیواکانی خه‌ڵـکی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا.
گوتیشی ئه‌و هه‌سـت ناکات شـایه‌نی ئه‌وه‌بێت له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سـایه‌تیـیه بههرهمهندانهدا ئه‌و خه‌ڵاته پـێبـبهخشرێت.
ئه‌م خهڵاتکردنهی سه‌رۆک ئۆباما کاردانه‌وه‌ی جیاجیای له جیهاندا لێـکه‌وته‌وه. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ئێدوارد یه‌رانیان له قاهیره‌وه ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارانمان سـمکۆ عه‌زیز و شـوان سه‌عید به کوردی ئاماده‌یان کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.