به‌پـێی ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له عێراقه‌وه هاتوون داواکراوه فه‌یلی و ئێزیدی و شه‌به‌ک به جیا له کورد له فۆرمی سه‌رژمێریدا بنووسرێن.
سـامی ئه‌تروشی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان جانی دیلان له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌مه پـلانێـکی دهرهکیـیه و بۆ تێـکدانی ماڵی کورده، بۆیه ده‌بێت سـهرکرده سـیاسیـیه‌کانی کورد و ئێمه‌ش وه‌کو په‌رله‌مانتار له به‌غدا به هیچ شـێوه‌یه‌ک قبوڵی ئه‌م جۆره دابهشـکردنه نه‌که‌ین. ده‌شڵێت چونکه ئه‌گه‌ربێت و ئه‌وه‌یان بۆ بچێته سه‌ر ئه‌وا ڕه‌نگه سبه‌ینێ داوای جیاکردنه‌وه‌ی سـۆرانی و بادینیش بکه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:55 خوله‌كه.