هه‌تا ئێسـتا لایه‌نه شیعه‌کان عێراق ڕێـکنهکهوتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به یه‌ک لیسـت به‌شـداری له هه‌ڵـبژاردنه‌کانی داهاتووی عێراقدا بکه‌ن.
نوری ئه‌لمالیکی ده‌ڵێت هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی تایبه‌ت به خۆی ڕاده‌گه‌ێنێت به ناوی " هاوپه‌یمانێتی ده‌وڵه‌تی یاسا". ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیش هاوپه‌یمانێتیـیه‌کی پـێـکهێناوه که چه‌ندین پارت و لایه‌نی شیعه‌ی له‌خۆگرتووه.
به‌ڵام ئازاد چالاک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت پـێموایه دوای ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵـبژاردن ئه‌و دوو لیسته له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و دابه‌شـکردنی پـۆسته‌کانی حکومه‌ت ڕێـکبکهون.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 8:43 خوله‌كه.