کاربه‌ده‌ستانی هیندستان پشتڕاستیان کردووه که سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی ئه‌ندێرا پـرادیش Y.S. Rajasekhara Reddy کوژرا له ڕووداوی که‌وتنه خواره‌وه‌ی هه‌لیکۆپته‌رێکدا.
وه‌زیری ناوخۆی هیندستان پالانیپان چیدام بهرام ده‌ڵێت هیندستان پـرسه‌ی له‌ده‌ستدانی ڕیدی و دوو سه‌رنشینی تر و دوو فڕۆکه‌وانه‌که ده‌گێڕێت.
پـێشتریش کاربه‌ده‌ستێکی هێزی ئاسمانی هیندستان کۆماندار ساگه‌ر به‌هارتی گوتی گه‌ڕان به‌رده‌وامه بۆ پارچه‌کانی هه‌لیکۆپته‌ره‌که که ڕۆژێك پاش ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لیکۆپته‌ره له که‌شێکی خراپ‌دا وون بوو.
کاربه‌ده‌ستان په‌یوه‌ندیـیان له‌گه‌ڵ هه‌لیکۆپته‌ره‌که بچڕا به ماوه‌یه‌کی کورت پاش ئه‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه له حهیدهرئابادوه ده‌رچوو به‌ره‌و هه‌رێمی چیتۆر له باشوری وڵاته‌که.
شایانی باسه به سه‌دان پرسه‌گێڕی چاوبه‌فرمێسك له‌به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی ڕیدی له حه‌یده‌رئاباد کۆبونه‌ته‌وه.
ڕیدی که‌سایه‌تیـیه‌کی باڵای پارتی کۆنگرێسی ده‌سه‌ڵاتداری هیندستان بوو. و ڕۆڵێکی سه‌ره‌کی هه‌بوو له سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌م دوایـیانه‌ی پارتیـیهكهیدا. ئه‌و کابرا ته‌مه‌ن 60 ساڵانه کرستیان بوو که زۆربه‌ی به‌رنامه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ژاره‌کاندا ده‌بینرا.