پـرسه‌گێڕان ئه‌مڕۆ له تارانی پایته‌ختی ئێرانی کۆبوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پـرسه بۆ عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیمی ڕابه‌ری شیعه‌کانی عێراق بگێڕن ئه‌وه‌ی دوێنێ له نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی تاران کۆچی دوایی کرد.
عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیمی ته‌مه‌ن 59 سـاڵه وا بۆ ماوه‌یه‌که بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه سی له ئێران بوو. تابوتی ناوبراو له به‌رده‌م باڵوێزخانه‌ی عێراق له تاران ههڵـگیرابوو، پاشـان ته‌رمه‌که‌ی ده‌گوێزرێته‌وه بۆ شـاری نه‌جه‌فی پـیرۆز له عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ به‌خاک بـسپـێردرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیمی کۆچـکردوو ڕابه‌ری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عێراقی بوو که یه‌کێـکه له هه‌ره حزبه سـیاسـیـیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی عێراق.
حزبه‌که‌ی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم دوای داگیرکردنی عێراق به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مه‌ریکا و ڕووخاندنی سه‌دام حسێن حزبه‌که‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات گه‌ڕایه‌وه نێو عێراق.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا و ئێرانی سهرهخۆشیـیان پـێشـکه‌ش به خانه‌واده‌ی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم کرد و کۆشـکی سـپی ئه‌مه‌ریکایی دوێنێ به‌یانـنامه‌یه‌کی ڕاگه‌یاند و تیایدا خه‌م و په‌ژاره‌ی له‌مه‌ڕ مه‌رگی حه‌کیم ده‌ربڕی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد ناوبراو ڕۆڵێـکی گرنگی له مێژووی عێراقدا بینیوه.
هه‌ر له عێراق و له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ماشێنی بۆمبڕێژکراو له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی به‌غدای پایته‌خت که تیایدا به زۆری هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی کرانه ئامانج یه‌ک که‌س کوژراوه و 11 که‌سیش برینداربوون.
سه‌باره‌ت به ژیانـنامه‌ی عه‌بدولعه‌زیز ئه‌لحه‌کیم په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا گۆران تۆفیق ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:35 خوله‌كه.