ئه‌فغانیـیه‌کان ئه‌مڕۆ بۆ هه‌ڵـبژاردنه‌کانی هه‌رێمی و سه‌رۆک کۆماری ده‌نگ ده‌ده‌ن سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی تاڵیبان که ده‌نگدان بشـێوێنێت.
ئه‌مه ته‌نیا یه‌که‌م هه‌ل بۆ ئهفغانیـیهکانه که ڕاسـته‌وخۆ بتوانن سه‌رۆک کۆمارێـک هه‌ڵبژێرن له‌وه‌تای سـاڵی 2001 وه که ڕژێمی تاڵیبان ڕووخاوه.
ئاسایش له ده‌وری وڵات تونده، به‌ڵام پـێشـتر ڕاپـۆرتی تۆپ هاویشتن له شـاری قه‌نده‌هار له گۆڕێـدابوونه.
له کابول سه‌رۆک حامید کارزای ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی بنکه‌کان کرانه‌وه، ده‌نگی دا. ناوبراو به جیدی داوای له ئه‌فغانیـیه‌کان کردووه ڕێـگا نه‌ده‌ن توندوتیژی میلیشـیایی له‌م حه‌وتوویه‌دا بچێته سه‌رێ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵـک بتوانن له ده‌نگداندا به‌شـداربن.
حامید کارزای ڕووبه‌ڕووی سێ ڕکه‌به‌ری دیکه‌یه. هه‌ره ڕکه‌به‌رانی باڵای ئه‌و عه‌بدوڵڵا عه‌بدوڵڵا وه‌زیری پـێشـووی ده‌ره‌وه، ئه‌شه‌ره‌ف غانی وه‌زیری پـێشـووی دارایی و ڕه‌مه‌زان بهشاردۆست قانوندانهرێـکی ناسـراوی کابوله.