هه‌رچه‌نده بۆمبتهقانهوهکانی خۆکوژی ئه‌م دوایـیانه له عێراق که به سه‌دان کوشـته و برینداری لێـکه‌وتۆته‌وه پـرسیاری ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پـێش " ئایا بۆی هه‌یه عێراق جارێـکی دیکه ڕووبه‌ڕووی توندوتیژی په‌ره‌گرتوو له وێنه‌ی ئه‌وانه‌ی سـاڵانی 2006 یان 2007 بـبێته‌وه؟" یانیش ده‌کرێت چاوه‌ڕێی ئه‌وه بکه‌ین که عێراق توندوتیژی داوێته پـشـتسهر و هه‌وڵه‌کان ده‌خرێنه گه‌ڕ له پـێناو ئاوادانکردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته.
له لایه‌کی دیکه مه‌سه‌له‌ی ناکۆکی نێوان کورده‌کان و حکومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا، وه‌کو دابه‌شـکردنی ده‌سه‌ڵات، کێشه له‌سه‌ر ئه‌رد و قونتراتی نه‌وت و مه‌ترسی دروسـتبوونی شه‌ڕ نێوان کورده‌کان و به‌غدای هێناوه‌ته پـێش ئه‌گه‌ربێت و ڕێبه‌رانی سـیاسی نه‌توانن ئه‌م کێشـانه چاره‌سه‌ربکه‌ن. له‌گه‌ڵ که هه‌روه‌ها مۆڵه‌تی ده‌رچوونی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له عێراق بۆ سـاڵی داهاتوو نزیـک ده‌بێته‌وه، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵه‌کانی خێراتر کردوون بۆ یارمه‌تیدانی هه‌ردوولایان بۆ خاوکردنه‌وه‌ی گرژی نێوانیان و چاره‌سه‌ری کێشـه‌کان به ڕێـگای گفتوگۆ.
ئه‌مانه بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه بوو که هاوکارمان موعته‌به‌ر شـیروانی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد و عه‌بدولباری زێباری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق و نوێنه‌ری موسڵ میوانی به‌رنامه‌که بوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌که بن له ڕێـگه‌ی کلیـکـکردنی ئه‌و فایله ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌که‌ی 53 خوله‌که.