بڕیاره سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانێـکی فه‌رمی بۆ هه‌رێمی کوردسـتان بکات و له‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپـرسـانی حکومه‌تی هه‌رێمدا کۆبـبێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه گۆران ته‌وفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا ڕاپـۆرتی ناردووه. هه‌روه‌ها هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌کی له‌گه‌ڵ دکتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان کردووه.
دکتۆر فوئاد ده‌ڵێت گۆڕانێـک له هه‌ڵوێستی مالیکی هاتۆته کایه. پاشـان ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا به په‌رۆشه له مه‌سه‌له‌ی بوونی دیالۆگێـک له نێوان سه‌رۆکی هه‌رێم و سه‌رۆک وه‌زیری عێراق، ده‌شڵێت به بۆچوونی من له واشـنتن به نوری ئه‌لمالیکی گوتراوه که پـێویسـته دیالۆگ ده‌سـتپـێبکات.
ده‌توانن گوێبیسـتی هه‌ردوو ده‌قی ڕاپۆرت و گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ.