حامید فه‌رازی به‌ دوری ده‌بینێت ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنه‌کان بکات

حامید فه‌رازی ئه‌ندامی به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد له‌ ئێران له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵـێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌ دوری ده‌بینم ڕێبه‌ری باڵای کۆماری ئیسلامی ئایه‌توڵڵا عه‌لی خامه‌نه‌ئی داوای دووباره‌کردنه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ بکات، چونکه‌ هه‌ر خۆی به‌ ته‌نیا نیـیه‌ و ئه‌و که‌سـانه‌ی له‌ ده‌ورین له‌ خۆی توندڕه‌وترێـکن. ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌نجامی هه‌ڵـبژاردنه‌کانیش هه‌ڵـبوه‌شـێنـنه‌وه‌ بۆ قایل‌کردنی ڕیفۆرمخوازاکان ئه‌وا ئه‌و کاته‌ کۆنه‌پارێزانی ده‌سه‌ڵاتدار ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 7:08 خوله‌كه‌.