ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول گه‌یشـته دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی ئه‌و وڵاته به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د.
له‌وێ عه‌بدوڵڵا گول گوتوویه‌تی ئه‌نقه‌ر و دیمه‌شق له نزیکه‌وه هاوکاری ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به پرسه‌کانی هه‌رێمه‌که و سوریا وڵاتێـکی سه‌ره‌کیـیه له چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
ئایا سه‌ردانی عه‌بدوڵڵا گول بۆ سوریا له چوارچـێوه‌ی ئه‌و هاوکاریـیه‌یه؟
له لایه‌کی دیکه‌وه وه‌ک عه‌ره‌بیش ده‌ڵێت تورکیا به گوتن شـتێـک ده‌ڵێت و به کردار چه‌ندین ڕێـکه‌وتنی له‌شـکری له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا هه‌یه، باشه ئێدی چۆن ده‌توانێت له‌م ناوبژیوانیـکردنه‌یدا هاوسه‌نگی ڕابگرێت؟
هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ مێزگردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته ته‌رخان کردووه و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌که بوون:
فه‌یسه‌ڵ یوسف، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سـیاسی پارتی دیموکراتی پـێشبڕۆی کورد له سـوریا.
عادل زۆزانی، ڕۆژنامه‌وان له تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی مێزگرده‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 16:45 خوله‌كه.