پاڵێوراوێـکی ڕیفۆرمخواز ئه‌وه‌ی به‌شـداری له پـێشـبڕکێی سه‌رۆکایه‌تی داهاتووی ئێران‌دا ده‌کات به‌ڵـێن ده‌دات ئه‌گه‌ر به سه‌رۆکی ئێران هه‌ڵـبژێردرا ئه‌وا سـیاسه‌ته‌کانی هه‌نووکه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی ئێرانی پـێچه‌وانه ده‌کاته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه مه‌هدی که‌ڕوبی که‌سـایه‌تی ئاینی میانڕه‌و ئه‌مڕۆ له وته‌که‌یدا گوتی سه‌رۆکی ئێرانی وڵاتی به‌ره‌و گۆشه‌گیری نێونه‌ته‌وه‌یی بردووه.
هه‌روه‌ها گوتیشی بۆ به‌شـداریپـێـکردنی ئێران له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهاندا ئه‌و زیاتر په‌یڕه‌ویکردنی ڕێـبازهکانی دیپـلۆماسی له‌و باره‌یه‌وه لا په‌سه‌نده.
مه‌هدی که‌ڕوبی سه‌رۆکی پـێشـووی په‌رله‌مانی ئێرانی گوتی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی سه‌رۆکی وڵات بێ ئه‌وه‌ی پـێویست بکات دوژمنایه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا ده‌کات، ئه‌مه‌ش له ڕێـگه‌ی بانگه‌شه‌که‌ی که ده‌ڵێت هۆلۆکۆست واته قڕکردنی جوله‌که‌کان ئهفسـانهیه.
هاوکات به‌ڕێز که‌ڕوبی ئه‌م وتانه‌ی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژادی به ڕاگه‌یاندنی ناژیرانه و هه‌روه‌ها زیان به‌خش به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی ئێران ناودێر ده‌کات.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه مه‌هدی که‌ڕوبی یه‌کێـکه له‌و چوار کاندیده‌ی که به‌شـداری له ململانه‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ی بڕیاره له 12 ی مانگی شه‌شی ئه‌مسـاڵدا سـازبکرێت، هه‌روه‌ها میر حوسه‌ین موسه‌وی پاڵێوراوی ڕیفۆرمخواز به یه‌کێـک له ڕهکهبهرانی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی ئێرانی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.