عوسمان ئوزچه‌لیک ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی پارته‌که‌یان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد‌ به‌ سه‌رۆک ئۆباما ده‌ده‌ن

عوسـمان ئۆزچه‌لیک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی تورکیا له‌ پارتی کۆمه‌ڵـگای دیموکراتی له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت پارته‌که‌یان به‌ نیازه‌ بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشـه‌کانی تورکیا و هه‌رێمه‌ کوردیـیه‌کان به‌رنامه‌که‌یان بخه‌نه‌ به‌رده‌م سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆباما له‌و کاته‌ی سه‌ردانی تورکیا ده‌کات.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 6:26 خوله‌كه‌.