وه‌زیری نوێی ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ره‌نگاری مه‌رجه سه‌ره‌کیـیه‌کانی وتووێـژه‌کانی پـێشـوو له‌گه‌ڵ فه‌له‌سـتینیـیه‌کاندا بۆته‌وه.
ئاڤیگدۆر لێبه‌رمان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئیسرائیل په‌یڕه‌وی پابه‌ندبوونه‌کانی پـێشـووی ناکات که له سـاڵی 2007 به‌ڵێنی پـێـدابوو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێـکی فه‌له‌سـتینی.
لێبه‌رمان ئه‌م تێبینییانهی ڕاگه‌یاند به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی بنیامین ناتانیاهو ده‌ستی به گه‌ڕی دووهه‌مینی سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسرائیل کرد.
هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆکی فه‌له‌سـتینی مه‌حمود عه‌باس له قه‌ته‌ره‌وه ڕه‌خنه‌ی له به‌ڕێز ناتانیاهو گرت و گوتی ئه‌و باوه‌ڕ به ئاشـتی ناکات.
به‌ڕێز عه‌باس به ئاژانسێـکی میدیا فه‌له‌سـتینی ڕاگه‌یاند ڕێبه‌ره‌که‌ی ئیسرائیل هه‌رگیز باوه‌ڕی به دامه‌زراندنی وڵاتێـکی سه‌ربه‌خۆ نیـیه و به نیازه نیشـته‌جێی جوله‌که‌کان زیادبکات له ناوچه‌کانی که فه‌له‌سـتینیـیه‌کان داوای ده‌که‌نه‌وه، وه داوای کرد کۆمه‌ڵـگای نێوده‌وڵه‌تی فشـار بخاته‌وه سه‌ر ئیسرائیل.
جێی وتنه دوێنێ سێشه‌ممه‌ش به‌ڕێز ناتانیاهو ڕایگه‌یاند حکومه‌ته نوێـیه‌که خوازیاری ئاشـتیـیه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌به‌کاندا، به‌ڵام قایل نابێت هیچ که‌سـێـک مافی بوونی ئیسرائیل بخاته به‌ر پـرسـیارهوه.