له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامهنووسـیدا وه‌زیری سه‌رچاوه ئاویـیهکانی عێراق عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری تورکیا کرد بۆ عێراق و ئه‌و کۆبوونه‌وانه‌ی باس کرد که له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا ده‌رباره‌ی کێشه ئاویـیهکانی عێراق و که‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی دیجله و فورات گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا گه‌یشـتۆته ئه‌نجامێـک که ئێسـتا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێـکه ئاوی ڕووباری فورات ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاوی زیادکردووه و لیژنه‌یه‌کی تایبه‌تیش پـێـکهێنراوه بۆ چاودێریـکردن و چاره‌سه‌رکردنی گرفته ئاویـیه‌کان.
شـایانی باسه ڕه‌شید ئاماژه‌ی به‌وه کرد که هیچ ڕێـکه‌وتنێـک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی تورکیادا جێبه‌جێ نه‌کراوه به‌رامبه‌ر به ئاو بۆ عێراق که داراون چه‌کدارانی په‌که‌که ده‌سـتگیربکه‌ن و بیانده‌نه ده‌ست حکومه‌تی تورکیا، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌واڵانه‌شی به درۆ خسـته‌وه که له دانیشـتنهکانیاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی تورکیادا بۆ له‌ناوبردنی پارتی کرێکاران په‌که‌که ڕێـکه‌وتنیان جێبه‌جێ کردبێت به‌رامبه‌ر به لابردنی به‌نده‌ره ئاویـیه‌کان حکومه‌تی عێراقی ئه‌م گرووپه ده‌سـتگیربکات بۆ تورکیا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 2:15 خوله‌كه.