ژاپـۆن ڕێـگه‌ی به هێزه له‌شـکریـیه‌کانی داوه که پارچه‌ی مه‌ترسـیداری موشه‌کی کۆریای باکور بخه‌نه خوارێ، ئه‌وه‌ی کۆریای باکور به نیازه به‌م زووانه به‌ره‌و ئاسـمان بیهاوێژێت ئه‌گه‌ر وا ده‌ربه‌که‌وێت که به‌ره‌و خاکی ژاپـۆن بکه‌وێته خوارێ.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی وه‌زیری به‌رگری ژاپـۆن یاسۆ کاسۆ هامادا ئه‌م فه‌رمانه‌ی خسـته ڕوو پاش کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژاپـۆنی له تۆکیۆی پایته‌خت.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵـێن پـێشـبینی ده‌کرێت ژاپـۆن چه‌ند بنکه‌یه‌کی موشه‌کی جۆری زه‌مین بۆ ئاسـمان ڕه‌وانه‌ی که‌ناره‌کانی باکور بکات، هه‌روه‌ها بڕیاره دواتر ئه‌مڕۆ دوو بنکه‌ی موشه‌کی جۆری ده‌ریا بۆ ئاسـمان له ده‌وروبه‌ری ئه‌و ئاوانه بڵاوبکاته‌وه.
شـایانی باسه کۆریای باکور ڕایگه‌یاندبوو که به‌نیازه له نێوان 4 بۆ 8 ی مانگی چواری داهاتوو سه‌ته‌لایتێـکی په‌یوه‌ندی ڕه‌وانه‌ی واڵای ئاسـمان بکات. پـێشـبینی ده‌کرێت مه‌ودای ئه‌و موشـه‌که به‌سه‌ر هه‌رێمی باکوری ژاپـۆندا تێـپه‌ڕ بکات.
له لای خۆیانه‌وه وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ژاپـۆن و کۆریای باشور پـیۆنگیانگیان تۆمه‌تبارکردووه به به‌کارهێنانی ئه‌و کاره بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی تواناکانی موشه‌کی بالیسـتی.