ڕابه‌ری باڵای ئێرانی بانگه‌شه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆبامای په‌یوه‌ست به ده‌سـتپـێـکردنی سه‌ره‌تایه‌کی نوێی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌و بانگه‌شه‌یه ڕه‌تده‌کاته‌وه.
له میانه‌ی وته‌که‌ی ئه‌مڕۆیدا له شـاری مه‌شـهه‌دی پـیرۆز، ئایه‌توڵڵا خامه‌نه‌ئی گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا وا ئێسـتا دروشـمی گۆڕان ده‌چڕێت، به‌ڵام خامه‌نه‌ئی ده‌شڵێت من هیچ گۆڕانێـکی ڕاسـته‌قینه له سـیاسه‌تی ئه‌مریکا به‌رامبه‌ر ئێران به‌دی ناکه‌م.
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی وته‌که‌یدا ڕابه‌ری ئێرانی ئه‌و پـرسـیاره ده‌کات که ئایا چۆن سه‌رۆکی ئه‌مریکا باراک ئۆاما به بۆنه‌ی نه‌ورۆز و سـاڵی نوێوه پـیرۆزبایی له ئێرانیـیه‌کان ده‌کات، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا باراک ئۆباما ئێرانیـیه‌کان به پـشـتگیرکردنی تێرۆریزم و هه‌روه‌ها به هه‌وڵدانی ئێران بۆ به‌رهه‌مهێنانی چه‌کی ناوه‌کی تۆمه‌تبار ده‌کات.
سه‌رۆکی ئه‌مریکا ڕۆژی هه‌ینی له په‌یامێـکی ڤیدیۆییدا بۆ هاوڵاتیـیانی ئێرانی گوتی ئه‌و له‌مه‌ڕ جیاوازیـیه قوڵه‌کانی نێوان ئه‌مریکا و ئێران وابه‌سـته‌ی ڕێبازی دیپـلۆماسـیـیه.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه به‌ر له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌مڕۆی عه‌لی خامه‌نه‌ئی به‌رپـرسێـکی باڵای ئێرانی خۆشـحاڵی خۆی له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه‌که‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌ربڕی، هاوکات ئه‌و به‌رپـرسه‌ی ئێرانی گوتبووشی ته‌نها وته به‌س نیـیه بۆ چاکـکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوانمان.