دادگای تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی له لاهای فه‌رمانی گرتنی سه‌رۆکی سـودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شـیری داوه له‌سه‌ر تاوانه‌کانی جه‌نگ و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی دژی مرۆڤایه‌تی له هه‌رێمی دارفوری سـودان.
ڕۆژی چوارشه‌ممه و پاش چه‌ند مانگێـک له مشـتومڕ له نێوان هه‌رسێ دادوه‌ری دادگایـیه‌که، دادگای ناوبراو ئه‌م بڕیاره‌ی ده‌رکرد.
دادوه‌ره‌کان ده‌ڵێن به‌ڵـگه هه‌یه که عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر هه‌ماهه‌نگی شـاڵاوێـکی دژی خه‌ڵـکی سـڤیل له دارفور کردووه، ئه‌و هه‌رێمه‌ی که له‌وێ هێزه‌کانی حکومه‌ت له‌وه‌تای سـاڵی 2003 وه شه‌ڕی یاخیبووان ده‌که‌ن.
بڕیاری گرتنه‌که پـێـنج تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی ئاڕاسـته‌ی به‌شیر کردووه که بریتین له کوشـتن، ده‌سـت‌درێژی بۆ سه‌ر نامووس، ئه‌شـکه‌نجه‌دان، پاکـتاوی نه‌ژادی، به زۆر ڕاگواسـتن. هه‌روه‌ها دوو تاوانی جه‌نگیشی ئاڕاسـته کردووه، ئه‌وانیش تاڵانی و ئاڕاسته‌کردنی هێرشـه‌کان له دژی خه‌ڵـکانی سـڤیل. وه‌لی هیچ تاوانێـکی جینۆسـاید ئاڕاسـته‌ی ئه‌لبه‌شیر نه‌کراوه.