ڕه‌وشی بازاڕه‌کانی کار و خانووبه‌ره و هه‌روه‌ها به‌شی کارخانه گرفتاویـیهکانی ئه‌مریکا سه‌رجه‌م خراپـتر بوون.
له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی کار و پـیشه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئاماژه به‌وه ده‌کات ژماره‌ی ئه‌و بـێـکارانهی کۆمه‌کی دارایی درێژده‌می حکومه‌تی فیدراڵی وه‌رده‌گرن ئاسـتێـکی نوێی به‌رزی تۆمارکردووه و له هه‌فته‌ی ڕابردوودا گه‌یشـته نزیکه‌ی 5 ملیۆن که‌س، هاوکات ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی له‌سه‌ر کاره‌کانیان ده‌رکراون و داواکاری کۆمه‌کی بێـکاریـیان پـێشـکه‌ش به حکومه‌تی فیدراڵی کردووه به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشـتۆته 36 هه‌زار کرێـکار، ئه‌م ئاماره‌ش له سـاڵی 1982 وه‌وه به به‌رزترین ئاست داده‌نرێت.
ئه‌وه‌ی جێی ئاماژه‌یه له ده‌سـتدانی کار له ئه‌مریکادا کاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری وڵات هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێـژه‌ی خه‌رجی کڕیارانی ئه‌مریکایی ئیفلیج ده‌کات، ئه‌و هۆکاره‌ی که دوو له‌سه‌ر سێی چالاکی ئابووری ئه‌مریکا ده‌بزوێنێت.
هه‌روه‌ها که‌مبوونه‌وه‌ی ئاسـتی خه‌رجیـیه‌کانی کڕیارانی ئه‌مریکایی هۆکارێـکه که کاریگه‌ری خراپـی له‌سه‌ر گڕینی کاڵای به‌رهه‌مهێنراوی کارخانه‌کان ده‌بێت. هاوکات ڕاپـۆرته‌که‌ی ئه‌مڕۆی وه‌زاره‌تی کار و پـیشـه په‌یوه‌ست به‌و کاڵایانه‌ی بۆ ده‌مێـکی درێژده‌م به‌کارده‌هێنرێن داواکاری له‌سه‌ر ئه‌و کاڵایانه له مانگی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا پـێـنج که‌م بۆوه، ئه‌مه‌ش شهشههمین مانگی یه‌ک له دوای یه‌که که داواکاری ئه‌و کاڵایانه ڕوو له نزمبوونه‌وه بکه‌ن.