وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت بڕیاره سـوریا و ئه‌مه‌ریکا به‌شـداری له وتووێـژێـکی ئاست باڵا بکه‌ن له‌وه‌ته‌ی سه‌رۆک باراک ئۆباما له مانگی ڕابردووه‌وه ده‌سـتی به‌کارکردووه.
ڕۆبه‌رت وودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت عیماد مسـتهفای باڵوێزی سوریا و هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا به وه‌کاڵه‌ت بۆ کاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیـک جێڤری فێـڵتمان له ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له واشـنتن کۆده‌بنه‌وه.
وود ده‌ڵێت هه‌رچه‌ندێـکه جیاوازیـیه سه‌ره‌کیـیه‌کانی بیروڕا له نێوان هه‌ردوو وڵاته‌که‌دا له ئارادان، بڕیاره له کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه ده‌رفه‌تێـک بۆ وتووێـژ له باره‌ی ئیدیعاکانی ئه‌مه‌ریکا له دژ سـوریا بخولقێنێت. گوتیشی ئه‌وانه‌ش بریتین له یارمه‌تیدانی سـوریا بۆ کۆمه‌ڵه تێرۆریسـتیـیه‌کان، وه‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناوه‌کی مشـتومڕکراو له‌سه‌ری، وه دهسـتێـوهردانی له کاروباری لوبنان و هه‌روه‌ها ڕه‌وشی خراپـی مافه‌کانی مرۆڤ له وڵاته‌که‌دا.
جێی باسه په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان ئه‌مه‌ریکا و سـوریا له میانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک جۆرج ده‌بلیو بوش‌دا ئاڵۆزتر بوو، هه‌رچه‌ندێـکه پـێـده‌چێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه نوێـیه‌که‌ی ئۆباما هه‌نگاوێـکی ده‌سـتپـێشـخه‌ری وه‌ربگرێت به‌ره‌و ده‌سـتپـێـکردنه‌وه‌ی دیالۆگ له‌گه‌ڵ دیمهشـقدا.