وه‌زاره‌تی مافه‌کانی مرۆڤ له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له ڕاپـۆرتی ئه‌م جاره‌یدا ئاماژه به‌وه کردووه که‌وا تا ئێسـتا ئه‌شـکه‌نجه‌دان له هه‌ندێـک له زیندانه‌کانی هێزه‌کانی پـۆلیسی هه‌رێمی کوردسـتاندا هه‌ر ماوه.
له‌و باره‌یه‌وه دکتۆر شوان محه‌مه‌د وه‌زیری مافه‌کانی مرۆڤی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت ڕاسته ئه‌شکه‌نجه‌دان هه‌بووه، به‌ڵام له میانه‌ی کارکردنماندا هه‌وڵمان داوه ئه‌و دیارده‌یه له کوردسـتاندا که‌مبکرێته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:33 خوله‌كه.