سه‌رچاوه دیپلۆماتیـیه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن سه‌رۆك باراك ئۆباما نوێنه‌ری خۆی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سـیناتۆری پـێشـوو جۆرج میچێـڵ له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نێرێته هه‌رێمه‌كه.
سه‌رچاوه‌كان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایانگه‌یاند چاوه‌ڕوان ده‌كرێت میچێـڵ له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ئیسرائیل و سه‌رۆكی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان مه‌حمود عه‌باس‌یش له كه‌ناری ڕۆژئاوا كۆبـبێته‌وه.
له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌ڕێز ئۆباما گوتی میچێـڵ به‌م زووانه سه‌ردانی هه‌رێمه‌كه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیابێت له‌وه‌ی ئاگربه‌سـتی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس جێـگیرده‌بێت، وه گوتیشی ئه‌و له ناخه‌وه نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به له‌ده‌سـتدانی ژیانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان و ئیسرائیلیـیه‌كانیش.
هه‌واڵی ئه‌م سه‌ردانه‌ش له كاتێـكدایه كه وتووێـژی ئاگربه‌ست له میسر به‌رده‌وامه. كاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاگربه‌ستێـكی درێژخایه‌ن له نێوان ئیسرائیل و حه‌ماسـدا به‌رپابكه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئاشـتكردنه‌وه‌ی حه‌ماس و لایه‌نی نه‌یاری فه‌تح‌یش ده‌ده‌ن.