وا پـێـده‌چێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاگربه‌ست له غه‌ززه به‌رده‌وامبێت، پاش هێرشێـكی سێ هه‌فته‌یی له‌شـكری ئیسرائیل بۆ سه‌ر میلیشـیاكانی حه‌ماس كه پاش ڕاگه‌یاندنی جیاجیای ئاگربه‌ست له هه‌ردوو لایه‌نی قه‌یرانه‌كه‌وه شه‌ڕ وه‌سـتاوه.
ئیسرائیل قۆناغ به قۆناغ له ناوچه فه‌له‌سـتینیـیه‌كان ده‌كشـێته‌وه. ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت هێرشه‌كه‌ی له‌شـكری وڵاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر غه‌ززه ئامانجه‌كانی خۆی پـێـكاوه و ده‌شـیـیه‌وێت چه‌ندێ بكرێت به زوویی هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه بكشـێـنه‌وه.