ئه‌مریكا باڵوێزخانه‌ی نوێی خۆی له‌ به‌غدا ده‌كاته‌وه‌

وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا باڵوێزخانه‌ نوێـیه‌كه‌ی خۆی له‌ عێراق كرده‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكایه‌ له‌ جیهاندا.

ڕووبه‌ری ئه‌م باڵوێزخانه‌ نوێـیه‌ی ئه‌مریكا كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ كرایه‌وه‌ 42 هێـكتاره‌ له‌ ناوچه‌ی گرین زۆنی ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا. جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراق و جۆن نێـگرۆپـۆنتێ جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شـداریـیان له‌ مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌دا كردووه‌.

مارینزه‌كانی ئه‌مریكا ئاڵای وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایان به‌رزكرده‌وه‌ له‌ ناو باخچه‌ی باڵوێزخانه‌كه‌دا هاوكاتی لێـدانی سـروودی نیشـتیمانی ئه‌مریكی.

ئه‌م باڵوێزخانه‌ نوێـیه‌ی ئه‌مریكا زیاتر له‌ 600 ملیۆن دۆلاری تێـچووه‌ و جێی زیاتر له‌ هه‌زار فه‌رمانبه‌ری تیادایه‌.

ڕۆژی 1 ی یه‌كی ڕابردوو وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی ئاسایشی گرین زۆنی دایه‌وه‌ ده‌سـت عێراقیـیه‌كان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌می ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ سـتراتیژیـیه‌ ئاسایشـیـیه‌ی نێوان به‌غدا و واشـنتن كه‌ به‌پـێی ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ پـێویسـته‌ هێزه‌ سه‌ربازیـیه‌كانی ئه‌مریكا تا سـاڵی 2011 له‌ عێراق بكشـێنه‌وه‌.