بڕیار وابوو سه‌رۆک وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیکی له پاش سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی تورکیا سه‌ردانی ئێرانیش بکات، به‌ڵام ئه‌م سه‌ردانه هه‌ڵوه‌شـایه‌وه.
یوسف گۆران جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێـکۆڵینه‌وه‌ی سـتراتیژی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ده‌ڵێت من پـێموایه ئێرانیـیه‌کان نایانه‌وێت به شـێوه‌یه‌ک له شـێوهکان ئه‌وه نیشـان بده‌ن بۆ ڕای گشـتی شیعه‌کان له عێراق که‌وا ئه‌وان پشـتگیریـیهکی ڕاسـته‌وخۆی مالیکی ده‌که‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:16 خوله‌كه.